به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی ڕێبه‌دان، بەشێک لە هاوڵاتیانی قەزای چەمچەماڵ، له ناڕه‌زایه‌تیی به نەبوونی به‌رق و گاز، رێگای سلێمانی ـــ کەرکوکیان داخست.
یەکێک لە خۆپیشاندەران راگەیاند، خۆپیشاندەران بۆ ماوەیەک رێگای سلێمانی کەرکوکیان داخستووە و لەسەر رێگاکە ئاگریان کردەوە. هه‌روه‌ها دواتر هێزێکی پۆلیس بڵاوەی پێکردوون و خۆپیشاندەران هەوڵیان داوە لە شوێنی‌تر کۆببنەوە. شایانی باسه، بەیانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش، لەناو بازاڕی چەمچەماڵدا بەشێک لە هاوڵاتییان كۆبوونەوە و دواتر هێزه‌كانی پولیسیش بڵاوەیان پێکردن. چەند رۆژێکە لە بەشێک لە قەزا و شارەکانی هەرێمی کوردستان دژی نەبوون و کەمی خزمەتگوزاریەکان خۆپیشاندان و كۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوەدەچێت.