کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی مۆعه‌لیمانی غه‌یره‌ ده‌وڵه‌تی له‌ تاران

تجمع اعتراضی معلمان غیر انتفاعی در تهران

تجمع اعتراضی معلمان غیر انتفاعی در تهران

سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٧ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له‌ مۆعه‌لیمانی مه‌دره‌سه‌ غه‌یره‌ ده‌وڵه‌ته‌ییه‌كانی تاران، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ درێژه‌ی بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

مۆعه‌لیمانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه‌: سه‌ره‌ڕای به‌ڕێوه‌بردنی چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ و په‌یگیری به‌رده‌وام، هێشتا به‌رپرسان سه‌باره‌ت به‌ گۆڕینی بارودۆخی كاری ئه‌م توێژه‌ هیچ هه‌نگاوێكیان هه‌ڵنه‌گرتووه‌. ئه‌م مۆعه‌لیمانه‌ كه‌ حقووقه‌كانیان به‌ پێی لانیكه‌می حقووقی دیاری كراو له‌ لایه‌ن شوڕای باڵای كاری ڕژیم و به‌ شێوه‌ی سه‌عاتی په‌رداخت ده‌كرێ، له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایانگه‌یاندووه‌: هه‌تا ئێستا له‌ڕێگه‌ی جۆراوجۆره‌وه‌ موتاڵبات و خواسته‌كانیان له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رش هێناوه‌ته‌ گۆڕێ، به‌ڵام هه‌تا ئه‌مڕۆ هیچ ده‌رئه‌نجامێكی نه‌بووه‌. ئه‌م مۆعه‌لیمانه‌ خوازیاری یه‌كسان سازیی بارودۆخی كاریان له‌گه‌ڵ مۆعه‌لیمان ڕه‌سمی له‌ مه‌دره‌سه‌كانی ده‌وڵه‌تی بوون.