ڕاپۆرته‌كان له شاره‌كانی سلێمانی، هه‌ولێر، كه‌لار و گه‌رمیان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه مۆعه‌لیمانی وانەبێژ و كارمه‌ندانی گرێبه‌ستی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له ناڕه‌زایه‌تیی به دانه‌مه‌زراندیان وه‌ك هه‌میشه‌یی، ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، مۆعه‌لیمانی وانەبێژ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه لە به‌رامبه‌ر بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى سلێمانى كۆبوونه‌وه و داواى دامەزراندنى هەمیشەیی دەکەن. ئەم مۆعه‌لیمانه بەیاننامەیەکیشیان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا داوا كراوه حکومەت لەگەڵ بڕیارى دامەزراندنى مۆعه‌لیمانی گرێبەست، ئەوانیش بە شێوەى هەمیشەیى دابمەزرێنێت. ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له‌كاتێكدایه كه، کە هەفتەى ڕابردوو ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم بڕیارى دامەزراندنى مۆعه‌لیمانی گرێبەستى بەشێوەى هەمیشەیى ڕاگەیاند، لە کاتێکدا ١١ هەزار مۆعه‌لیمی وانەبێژیش لە قوتابخانەکانى هەرێمى کوردستاندا وانە دەڵێنەوە، بەڵام ئەو بڕیارەى حکومەت ئەوانى نەگرتۆتەوە. له لایه‌كی دیكه‌وه مۆعه‌لیمانی وانەبێژ لە هەولێر، كه‌لار و چەند شوێنێكی دیكە و كارمه‌ندانی گرێبەست لە گەرمیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه و خوازیاری دامەزراندنی هەمیشەین. شایانی باسه، بە پێی یاسا هەر كارمه‌ندێكی حكومی دوای ئەوەی ٣ ساڵ خزمەتیكرد دەكرێت بە هەمیشەیی، ئەمە لە كاتیكدایە كارمه‌ند هەیە ماوەی ١٠ ساڵە گرێبەستە و تائێستا نەكراوە بە دامەزراوی هەمیشەیی.