ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی حه‌قولته‌دریسی، فێركارانی نێهزه‌تی سه‌وادئاموزی و موڕه‌بیانی پێش ده‌بێستانی له ئۆستانی لورستان، له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی گشتیی ئاموزش و په‌روه‌رش كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی یه‌كساڵ به‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی دامه‌زراندنیان،به‌ڵام هێشتا هه‌روا له بیلاته‌كلیفی دان. ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره كه ئه‌م مۆعه‌لیمانه به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ناوه‌نده‌كانی جۆراوجۆری ده‌وڵه‌تی، خوازیاری گۆڕینی بارودۆخی كاریان ده‌بن، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ وڵامێكیان پێ نه‌دراوه‌ته‌وه. شایانی باسه، ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه كه به‌هۆی سه‌رنج نه‌دانی به‌رپرسان به خواسته‌كانیان، هه‌تا كاتێك كه به سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان نه‌گه‌ن، ده‌ست له كۆبوونه‌وه هه‌ڵناگرن.