ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی خه‌رید خه‌ده‌مات له یه‌زد دوای یه‌ك حه‌فته به‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی گشتی ئاموزش و په‌روه‌رش و چاره‌سه‌ر نه‌كرانی كێشه‌كانیان، بۆ جارێكی دیكه له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
مۆعهلیمان ناڕازیی له‌ئاست په‌سه‌ندكراوی شوڕای باڵای فه‌رهه‌نگی ڕژیم، بێده‌نگی مه‌جلیس و كۆمیسیۆن په‌روه‌رده و به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی نامه‌ی وه‌زاره‌تی ناڕازیین. شایانی باسه، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ریش مۆعه‌لیمانی خه‌رید خه‌ده‌مات یه‌زد، به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی ئه‌مشاره باسیان له كێشه‌وگرفته‌كانیان كردبوو و به‌ڵێنیان پێ درابوو كه كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام ئه‌م به‌ڵێنه هه‌تا ئێستا وه‌دینه‌هاتووه.