كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی حه‌قولته‌دریسی سه‌رتاسه‌ری ئێران، ڕۆژی دووشه‌ممه به چوون بۆ تاران و به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم، خوازیاری گۆڕینی بارودۆخی كاریان بوون.
ناڕازییان له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد، له‌ئاست به به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی به‌ندی ١٠ی ماده‌ی ١٧ی وه‌زاره‌ت ئاموزش و په‌روه‌رش سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی مۆعه‌لیمانی حه‌قولته‌دریسی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. ناڕازییان هه‌روه‌ها داوایان له به‌ناو نوێنه‌رانی خه‌ڵك له مه‌جلیس كردووه كه سه‌ره‌ڕای په‌سه‌ندكردنی یاساكان، كه‌س یاخود كه‌سانێك به‌مه‌به‌ستی چاودێری كردن به‌سه‌ر ئه‌م یاسایانه دابنرێت. مۆعه‌لیمانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه: ئه‌وان كه چه‌ندین ساڵ پێشینه‌ی كاریان هه‌یه ده‌بێ له هه‌له‌كانی ڕه‌خساو بۆ دامه‌زراندن، دابمه‌زرێن.