كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی “خرید خدمات”ی ئاموزشی یه‌زد، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له ناڕه‌زایه‌تیی به خسووسی كردنی كه‌رتی په‌روه‌رده، له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان كه ژماره‌یان زیاتر له ١٠٠ كه‌س ده‌بێ ده‌ڵێن: له‌كاتی به خسووسی كردنی كه‌رتی په‌روه‌رده كێشه‌وگرفته‌كانیان چه‌ند به‌رابه‌ر بووه و خوازیاری دیاری كردنی بارودۆخی دامه‌زراندنیان بوون. شایانی باسه، مۆعه‌لیمانی “خرید خدمات”ی یه‌زد، هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار له ناڕه‌زایه‌تیی به خسووسی كردنی كه‌رتی په‌روه‌رده و نه‌گۆڕینی بارودۆخی كاریان ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچكام له به‌رپرسان وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌یان نه‌بوون.