به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له مۆرغدارانی ئۆستانی سمنان ڕۆژی هه‌ینی ٦ی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تیی به مۆدیرییه‌ت نه‌كردنی جه‌هادی كه‌شاوه‌رزی له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی سمنان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا قیمه‌تی ڤاكسێن و سۆیا زیاتر له ٣ به‌رابه‌ر چووه‌ته‌سه‌رێ. ده‌شڵێن: له‌م بارودۆخه‌دا هیچ مورغدارییهك ئیمكانی به‌رهه‌مهێنانی جووجك و په‌روه‌رده‌كردنی مریشكی نییه و له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وام بوونی ئه‌م بارودۆخه، ناچار ده‌بن كه مریشك هاورده بكه‌ن و به قیمه‌تی زیاتر له ٣٠ هه‌زار تمه‌ن بیفرۆشن.