كۆمه‌ڵێك له خاوه‌ن مۆرغدارییه‌كانی كرماشان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی خه‌رمانان به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر سازمانی جه‌هادی كه‌شاوه‌رزی ئه‌م ئۆستانه، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه كه له لایه‌ك به‌هۆی كه‌مبوونی ناوه‌نده‌كانی دابین كردنی گه‌نمه‌شامی و سۆیا كه به نرخی ده‌وڵه‌تی هاورده ده‌كرێ و له لایه‌كی دیكه‌وه به‌هۆی گوشاری ناوه‌ندی ته‌نزیمی بازاڕ بۆ فرشتنی مریشك له مۆرغدارییه‌كان، تووشی كێشه‌وگرفتێكی جیدی بوونه‌ته‌وه و له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وام ئه‌م بارودۆخه، سه‌نعه‌تی مۆرغداری له‌گه‌ڵ قه‌یران به‌ره‌وڕوو ده‌بێته‌وه. شایانی باسه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار مریشك فرۆشه‌كان سه‌باره‌ت به‌م ته‌وه‌ره ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر نه‌كراوه و هه‌روا له‌گه‌ڵ كه‌مبوونی دانه‌وێڵه به‌ره‌وڕوون.