ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له موعه‌لیمان له تاران له‌ئاست جێبه‌جێ نه‌كرانی خواسته پیشه‌ییه‌كانیان له به‌رامبه‌ر بینای وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رش ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
موعه‌لیمانی به‌شداربووی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له ڕێگه‌ی به‌رز كردنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی وه‌ك “تا به‌مافه‌كانمان نه‌گه‌ین ده‌ست هه‌ڵناگرین” به نیسبه‌ت جێبه‌جێ نه‌كرانی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندیی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان، بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به خواسته‌كانیان و هه‌روه‌ها باروودۆخی ناله‌باری بژێوی و كارییان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه.