كۆمه‌ڵێك له موعه‌لیمانی غه‌یره ئینتفاعیی، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم، خوازیاری جێبه‌جێ كرانی خواسته پیشه‌ییه‌كانیان بوون.
به‌شداربووانی ئه‌م كۆبوونه‌وه ڕایانگه‌یاند كه موعه‌لیمانی غه‌یره ئینتفاعی كاری موعه‌لیمانی ڕه‌سمی ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌ڵام یه‌ك سێهه‌می حقووقی ئه‌وانیان پێ ده‌درێت و له هه‌موو خزمه‌تگوزاریه‌كان بێبه‌رین و ته‌نانه‌ت بیمه‌كانیشیان به ته‌واوی په‌رداخت ناكرێ. به‌وته‌ی ئه‌م موعه‌لیمانه، زۆربه‌ی موعه‌لیمانی ئازادی ئێران، به‌ڵگه‌ی خوێندنی كارناسی و كارناسیی باڵایان هه‌یه و چه‌ندین ساڵیشه كه خه‌ریكی پیشه‌ی موعه‌لیمین به‌ڵام له خراپترین باروودۆخدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.