ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له موعه‌لیمان مه‌دره‌سه غه‌یره ئینتفاعیهكانی ئۆستانی مازه‌نده‌ران، ڕۆیشتنه تاران و له به‌رامبه‌ر بینای مه‌جلیس ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازیان هۆكاری كۆبوونه‌وه‌كه‌یان دانه‌مه‌زرانی ڕه‌سمی له‌لایه‌ن ئامووزش و په‌روه‌رش، نه‌بوونی ئه‌منییه‌ت و داهاتووی ڕوونی پیشه‌یی، حقووقی چه‌ند به‌رابه‌ر ژێر هێڵی هه‌ژاری و هه‌روه‌ها بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به خواسته‌كانیان سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، ڕاگه‌یاندووه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه هه‌تا گه‌یشتن به خواسته‌كانیان ده‌ست له كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی هه‌ڵناگرن.