
مودیرانی باغچه‌ی ساوایان له بۆجنوورد له ناڕه‌زایه‌تیی به پشتیوانی نه‌كرانیان به‌هۆی زه‌ره و زیانێك كه به‌هۆی ته‌عتیل كرانی باغچه‌ی ساوایان به‌هۆی ویرووسی كۆرۆنا به‌ریان كه‌وتووه، له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی گشتیی بێهزیستی ئۆستانی خۆراسانی شۆمالی ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه به ئامانج دابین كردنی هه‌زینه‌كانی ماڵی باغچه‌ی ساوایان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت بۆ پێش‌گرتن له ئیفلاس هێنانی سه‌رجه‌م باغچه‌ی ساواكان، پشتیوانی له مۆعه‌لیمه‌كان و هه‌روه‌ها په‌رداخت كڕێ ئه‌م شوێنانه به‌ڕێوه‌چووه. شایانی باسه، له ئۆستانی خۆراسانی شۆمالی زیاتر له ٢٥٠ باغچه‌ی ساوایان دابین كراوه كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه‌وه هه‌تا ئێستا ته‌عتیل كراون و زیاتر له ١٥٠٠ كه‌س له مۆعه‌لیم و كارمه‌نده‌كانی هه‌تا ئه‌مڕۆ حقووقی مانگی ڕه‌شه‌ممه و خاكه‌لێوه‌یان پێ نه‌دراوه. شایانی باسه، ژماره‌یه‌ك له‌م كه‌سانه به‌هۆی بیمه نه‌كرانیان، ته‌نانه‌ت ناتوانن خۆیان به بیمه‌ی بێكاری بناسێنن.
