ماڵبه‌تاڵانچووانی “ریگان خۆدرۆ” ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی پووشپه‌ڕ بۆ چه‌نده‌مین جار له به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م شیركه‌ته له كه‌ره‌ج ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و خوازیاری دیاریكرانی بارودۆخی ڕاده‌ست نه‌كرانی ماشێنه‌كانیان بوون.
به‌وته‌ی ناڕازییان، شیركه‌ته‌كانی شارخۆدرۆ و ریگان خۆدرۆ دوای ٢٠ مانگ نه ته‌نیا ماشینه‌كانیان ڕاده‌ست نه‌كردووه، به‌ڵكوو قیمه‌تی ماشێنهكانیشیان دوو هێنده بردووه‌ته سه‌رێ. ده‌شڵێن: شیركه‌تی ریگان خۆدرۆ، ماشینه‌كانی هاورده كردووه به‌ڵام به‌جێگه‌ی ڕاده‌ست كردنی به كڕیاران، له بازاڕی ئازاد به قیمه‌تی دوو به‌رابه‌ر ده‌ی فرۆشێت. شایانی باسه، ناڕازییان له به‌رامبه‌ر ئه‌م شیركه‌ته خێوه‌تیان لێداوه و ڕایانگه‌یاندووه كه تا كاتێك كه به خواسته‌كانیان ڕانه‌گه‌ن، ده‌ست له كۆبوونه‌وه هه‌ڵناگرن.