به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له ماڵبه‌تاڵانچووانی شیركه‌تی “ڕامه‌ك خۆدرۆ” ڕۆژی سێشه‌ممه به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی سه‌نعه‌ت، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به كێشه‌وگرفته‌كانیان بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵك به مه‌به‌ستی كڕینی ماشینی “تیولی” بڕی ٥٠ تا ٢٠٠ ملیۆن ته‌مه‌نیان خستووه‌ته حیسابی ئه‌م شیركه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌دوای تێپه‌ڕبوونی ئه‌م ماوه‌یه، شیركه‌تی ماشینی سازیی “تیولی” به‌ڵێنه‌كانی نه‌بردووه‌ته سه‌ر و ماشێنه‌كانی ڕاده‌ستی كڕیاران نه‌كردووه.