دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ی گه‌ڵارێزان، كۆمه‌ڵێك له ماسیگرانی ئۆستانه‌كانی بووشێهر، خوزستان، سیستان و به‌لوچستان و هۆرمۆزگان، له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی گوزه‌رانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا به‌دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی ئه‌و ماسیگرانه‌ی كه له قووڵایی ئاودا ماسیان ده‌گرت، سێ هه‌زار ماسیگر بێكار بوون. ده‌شڵێن: ئه‌وان له ئاوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی دوازه‌ده مایل ماسی ده‌گرن و ئه‌مه‌ش هیچ مه‌ترسییه‌كی بۆ سه‌ر ژیانی ماسییه‌كان نییه. ماسیگرانی ناڕازیی هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه كه به هه‌زاران كار مه‌ترسی له‌ناوچوونیان له‌سه‌ره و ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌م ته‌رحه‌ی هێناوه‌ته گۆڕێ، به‌هیچ جۆرێك بیری له ماسیگران نه‌كردووه‌ته‌وه.