کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ سنووری چه‌مچه‌ماڵ

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ سنووری

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ سنووری

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ژمارەیەک گازفرۆشی سنوری چەمچەماڵ دژى کەمبونەوەى گاز لەسەر رێگای چەمچەماڵ- سلێمانی كۆبوونەوە و رێگەیان لە رۆیشتنى تەنکەرەکانى گواستنەوەى گاز گرت.

بە وتەی بەشداربوویەکی خۆپیشاندانەکە، گاز بەشێوەیەکى بەرچاو کەمبووەتەوە و ناتوانن گازی پێویست بۆ کڕیارەکانیان دابین بکەن، بۆیە لە ئێستادا ڕێگای گواستنەوەیان لە تەنکەرەکانى گاز داخستووە. ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە ھەفتەیەکە، کێشەی کەمی و گرانی گازی ماڵان لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی ھەرێم دروستبووە و تا ئێستا چارەسەرنەکراوە. هاوڵاتییانیش باس لەوە دەکەن، لە هەولێر بتڵێك گاز لە سەر شەقامەكان بە ١٥ هەزار دینارە و لە هەندێك شوێن بە نرخی گرانتریش دەفرۆشرێت.