ژماره‌یه‌ك له دانیشتووانی گه‌وره‌دێی “پشتنگ زه‌هاب” و دێهاته‌كانی ئه‌لیاسی، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی گه‌لاوێژ، له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی شارستانی سه‌رپۆل زه‌هاب ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی ناڕازیی ئه‌م دێهاتانه له‌ئاست چه‌ندین كێشه‌وگرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك بێكاری، نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه و كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسان له‌ئاست بارودۆخی دژواری خه‌ڵكی ئه‌م ناوچانه، له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی سه‌رپۆل زه‌هاب ده‌ستیاندایه كۆبنووه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.