ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی ئه‌فغانستان ڕۆژی چوارشه‌مه ٢١ی جۆزه‌ردان، له به‌رامبه‌ر كۆنسوولگه‌ری كۆماری ئیسلامیی له شاری جه‌لال ئاباد، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشمی “بڕێك ئاو بێنن سووتام”، “ڕژیم جه‌نایه‌تكاری ئێران، هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ تاڵبان و داعش نییه”، “هیچكات خوێنی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان نافرۆشین بۆ كۆماری ئیسلامیی” و “مه‌رگ و نه‌مان بۆ جهنایهكاران، چ له كابۆل و چ له تاران”، له‌ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم ئیسلامیی ئێران ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.