به پێی ڕاپۆرته‌كان، به سه‌دان كه‌س له هاووڵاتییانی ئێرانی دانیشتووی پاریس ڕۆژی هه‌ینی ١ی مانگی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تیی به سه‌فه‌ری “محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی بۆ ئه‌م وڵاته له مه‌یدانی “ترۆكادرۆ”ی ئه‌مشاره، كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری “محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی بۆ فه‌ڕانسه، هاووڵاتییانی ئێرانی نه‌یاری ڕژیم له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشمی وه‌ك “یه‌كگرتوویی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان” له مه‌یدانی “ترۆكادرۆ”ی پاریس كۆبوونه‌وه.