به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له كڕیارانی ماشین له شیركه‌تی “ئازویكۆ”، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی جۆزه‌ردان، له ناڕه‌زایه‌تیی به ڕاده‌ست نه‌كرانی ماشێنه‌كانیان له‌ماوه‌ی ٢ ساڵی ڕابردوودا، له به‌رامبه‌ر سازمانی ته‌عزیرات ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه: شیركه‌تی سه‌نعه‌ت خۆدرۆی ئازه‌ربایجان “ئازویكۆ” له هه‌نگاوێكدا ٦ هه‌زار و ٤٠٠ ماشینی ئه‌م شیركه‌ته پێش فرۆش كردووه، به‌ڵام ئێستا به‌دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له یه‌كساڵ، هێشتا ئه‌م ماشێنانه ڕاده‌ستی خاوه‌نه‌كانیان نه‌كردووه و وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی كڕیاران نییه. به‌وته‌ی ناڕازییان، وته‌بێژی ته‌عزیرات ڕایگه‌یاندووه كه شیركه‌تی ئازویكۆ، ئه‌و ماشێنانه‌ی كه پێش فرۆش كراون ڕاده‌ست ناكات.