به پێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی چوارشهممه ٢ی ڕێبهندان، کۆمەڵێك له کەمئەندامان له شاری ههولێر له ناڕهزایهتیی به نهبوونی خزمهتگوزارییهكان كۆبوونهوه.
بەڕێوبەرى کۆمەڵەى ژینى تایبەت بە خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان لە میانى کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، گوزەرانى بەشێکى زۆر لە خاوەن پێداویستیە تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان سەختە و لە یاساى چاکسازیش دا هیچ ئاماژەیەیەک بەباشترکردنى گوزەرانیان نەکراوە. شایانی باسه، پاش چەندین جار چاوەڕوانى و دانیشتن لەگەڵ لایەنەکان و ئەندامانى پەرلەمانى کوردستان کە پەیمانیانداوە مافەکانى خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان بپارێزن، بەڵام یاساى چاکسازییان تەنها لە بەرژەوەندى خۆیان و پلەباڵاکان تێپەڕاند.