به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی مانگی پوشپه‌ڕ، نوێنەرانی یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان لە بەرامبه‌ر باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیرانی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتیان به‌ڕێوه‌برد.
“سامان حسێن” لێپرسراوی گشتی كۆمەڵەی كەمئەندامانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند: زیاتر لە ١٥٠ رۆژە بەبیانوی تەواونەبونی لیژنە پزیشكییەكان حقووقی هەزاران كەمئەندام لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستان راگیراوە. جێگه‌ی ئاماژیه، ناڕازییان له رێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد، خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی ٥ مانگ له حقووقه دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها دابینكردنی ئامێرە یارمەتی دەرەكانی كه‌مئه‌ندامان بوون.