ڕۆژی شه‌ممه ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كه‌شاوه‌رزانی شه‌رقی ئیسفه‌هان به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك، خوازیاری ئه‌وه بوون كه كاتی زیادكردنی به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی زایه‌نده‌روود دیاری بكه‌ن.
كه‌شاوه‌رزانی ناڕازیی كه له مه‌یدانی “پزوه” له خوراسگان كۆببوونه‌وه له‌ئاست دره‌نگ كردن له كاتی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو و پێكهاتنی كێشه له ڕه‌وتی كه‌شاوه‌رزی له‌م ناوچه‌یه ناڕازیین. هاوكات یه‌كێك له كه‌شاوه‌رزان به نوێنه‌رایه‌تیی له باقی كه‌شاوه‌رزانی ناڕازیی باسی له بڕیاری بردنه‌سه‌رێی هه‌ڵێنجانی ئاوی ڕووباری زایه‌نده‌ڕوود له لایه‌ن كارخانه‌كانی “فوولادی مۆباره‌كه” و “زه‌وب ئاهه‌ن” كرد. شایانی باسه، پێشتریش كه‌شاوه‌رزان و خاوه‌ن باخه‌كانی ئیسه‌فهان له‌ئاست وشكه‌ساڵی به‌رده‌وام و په‌ككه‌وتنی ناوه‌ناوه‌ی كه‌شاوه‌رزی له شوێنه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م ئۆستانه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردبوو.