ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كشاوه‌رزانی ئیسفه‌هان سه‌رله‌نوێی له ناڕه‌زایه‌تیی به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنی به‌رپرسان، ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی ڕه‌زبه‌ر، به سه‌دان كه‌س له كشاوه‌رزانی ئیسفه‌هان بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به سووئیستفاده‌ی نایاسایی ئاوی “زایه‌نده‌روود” و وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنی به‌رپرسان، له مه‌یدانی “ته‌یه‌ران”ی ئه‌مشاره كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه. شایانی باسه، ئه‌م كهشاوهرزانه سێ ڕۆژه كه به هه‌ڵدانی خێوه‌ت له گه‌ڕه‌كی “طرح بن بروجن”، پێشیان به درێژه‌ی ئه‌م ته‌رحه‌ی ڕژیم گرتووه.