
كرێكارانی په‌یمانی شیركه‌تی “ڕامپكۆ”ی ئیلام، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی ڕه‌شه‌ممه له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان له حه‌ساری ئه‌م شیركه‌ته ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ئه‌م كرێكارانه كه ژماره‌یان ١٩٠ كه‌س ده‌بێ، له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه و ئێستا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن كه به‌ر له سه‌ری ساڵی نوێ، سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان په‌رداخت بكرێ. كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا، له هه‌ندێ مانگه‌كاندا ته‌نیا یه‌ك ملیۆن یاخود كه‌متریان حه‌قده‌ست پێدراوه و ئێستا داوا له ئیداره‌ی كاری ئۆستان ده‌كه‌ین كه له‌م بارودۆخه قه‌یراناوییه‌دا و هاوكات له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه له‌سه‌ری ساڵی نوێ، حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانمان په‌رداخت بكرێ.
