
ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی فرۆشگاكانی رفاه له تاران به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه، له‌ئاست بیلاته‌كلیفی كاری و نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی شوغڵیان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: به سه‌رنج دان به سه‌رپێچییه‌كانی ئه‌م شیركه‌ته كه له بواری یاسای كار ئه‌نجامی داوه، ٨ هه‌زار كرێكاری ئه‌م شیركه‌ته له داهاتووی كاریان نیگه‌رانن و ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت، ژماره‌یه‌ك له كرێكاران له‌سه‌ر كار ده‌ربكه‌ن. ده‌شڵێن، له سه‌روبه‌ندی سه‌ری ساڵی نوێ، ده‌ركردنی كرێكاران كێشه‌وگرفتێكی زۆر بۆ بنه‌ماڵه‌كانیان پێك دێنی و له‌م باروودۆخه ئابوورییه‌ی ئێستا و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری، دۆزینه‌وه‌ی كارێكی دیكه زۆر دژواره.
