
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی هێڵی سێ مێترۆی تاران، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له به‌رامبه‌ر بینای شوڕای شاری تاران ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان كه له‌ئاست په‌رداخت نه‌كردنی بڕی ١٨ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه ده‌ڵێن: له ١٨ مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا نزیكه‌ی ٦٠ كه‌س له كرێكارانی هێڵی سێ مێترۆی تاران، به بێ حه‌قده‌ست كار ده‌كه‌ن و به‌ڵێنی به‌ڕێوه‌به‌رانی مێترۆش سه‌باره‌ت به په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان هه‌تا ئێستا وه‌دی نه‌هاتووه. شایانی باسه، كرێكارانی ناڕازیی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به وتنه‌وه‌ی درووشمی ناڕه‌زایه‌تیی، داوایان له به‌ڕێوه‌به‌ری مێترۆ كردووه كه تا به‌ر له هاتنی ساڵی نوێ، سه‌رجه‌م حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت بكرێ، ده‌نا ده‌ست له كار ده‌كێشنه‌وه و مان ده‌گرن.
