
ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی پێترۆشیمی لۆردێگان له ناڕه‌زایه‌تیی به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی شه‌پۆلی ده‌ركردنیان، له‌به‌رامبه‌ر بینای ناوه‌ندی شیركه‌تی هێلدینگی خه‌لیجی فارس له شاری تاران كۆبوونه‌وه.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی ڕێبه‌ندان به‌ڕێوه‌چوو، مه‌ئموورانی حه‌راسه‌ت پێشیان به چاوپێكه‌وتنی كرێكارانی قه‌راردادی و په‌یمانی ئه‌م پێترۆشیمییه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تی “ئه‌ی ئێچ ئێس ئای” گرت. به‌وته‌ی فه‌رمانداری لۆردێگان، له كۆی ٢ هه‌زار و ١٦٠ كه‌س له كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده پێترۆشیمییه، هه‌زار و ٦٠٠ كه‌سیان ده‌ركراون. شایانی باسه، كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی پێترۆشیمی لۆردێگان له مانگی جۆزه‌ردانیش به‌هۆكاری هاوشێوه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردبوو.
