
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی سه‌نایعی غه‌زایی “كه‌یوان” له هه‌مه‌دان، به‌مه‌به‌ستی په‌یگیری په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی گشتی كاری ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕایانگه‌یاندووه، به‌هۆی نادیاربوونی كاتی په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه و ده‌شڵێن: چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان هه‌یه كه په‌رداخت نه‌كراوه و هه‌روه‌ها له‌وه‌ش نیگه‌رانن كه له سه‌روبه‌ندی ساڵی نوێ، حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان زیاتر بێ. شایانی باسه، كرێكارانی ناڕازیی جگه له په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خسووسی سازی له‌م كارخانه‌یه‌ن.
