كرێكاران به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای فه‌رمانداریی ئه‌مشاره، خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی سێ مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون. جێگه‌ی ئاماژیه، كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه پێشتر به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان دابووه كۆبوونه‌وه و به به‌ڵێنیی جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان ڕۆیشتبوونه‌وه سه‌ر كار، به‌هۆی به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی به‌ڵێنیی به‌رپرسانه‌وه، ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و له حه‌ساری كارخانه‌كه كۆبوونه‌وه. شایانی باسه كارخانه‌ی قه‌ندی فه‌سا به‌هۆی داخرانی له ساڵی ٩٦دا، به كه‌رتی تایبه‌ت سپێردرا و له ئێستاشدا له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنان به‌ڕه‌وڕوو بۆته‌وه.