
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی ڕێبه‌ندان، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی پێترۆشیمی ئه‌روه‌ند له ناڕه‌زایه‌تیی به كه‌م كردنه‌وه‌ی ٥٠ له‌سه‌دی حه‌قده‌سته‌كانیان له حه‌ساری ئه‌م شیركه‌ته كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی پێترۆشیمی ئه‌روه‌ند له ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابووری كه له‌ژێر به‌رپرسایه‌تیی شیركه‌تی “هێلدینگی خه‌لیجی فارس” كار ده‌كه‌ن له‌مباره‌وه ڕایانگه‌یاندووه، زیاتر له ٥٠ له‌سه‌دی حه‌قده‌سته‌كانیان به‌هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی یه‌ك جێی وامه‌كانیان و بیمه‌ی ته‌كمیلیان، كێشه‌وگرفتێكی زۆریان له به‌ڕێوه‌بردنی بژێوی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان بۆپێكهاتووه.
