ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی به‌فرانبار، كرێكارانی كارخانه‌ی هێپكۆ بۆ دووهه‌مین جار له ماوه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه‌دا و له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان، له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی ئه‌راك كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، جگه له‌مانه، نزیكه‌ی ٢ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان هه‌یه كه په‌رداخت نه‌كراوه و ئه‌مه‌ش كێشه‌ی زۆری له‌بورای، په‌رداخت نه‌كردنی كرێ ماڵ و قیسته‌كانی بانك بۆیان پێكهێناوه. كرێكارانی ناڕازیی ده‌شڵێن: چیدی ئیتمینانمان به به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان نییه و هه‌ربۆیه تاكاتێك كه سه‌رجه‌م داخوازییه‌كانیان دابین نه‌كرێ، ده‌ست له كۆبوونه‌وه هه‌ڵناگرن.