ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داریی ئۆمیدییه له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
زیاتر له ٢٨٠ كه‌س له كرێكارانی شاره‌داریی ئۆمیدییه كه پێشینه‌ی كاری ٨ تا ١٠ ساڵیان هه‌یه ده‌ڵێن: حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی گوڵان، ڕه‌زبه‌ر و خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵیان په‌رداخت نه‌كراوه و دوایین حقووقێك كه له لایه‌ن شاره‌دارییه‌وه پێیان دراوه پێوه‌ندی به مانگی خه‌رمانان بووه كه ئه‌ویش ڕۆژی ٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر خراوه‌ته حیسابه‌كانیانه‌وه. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، دوو كه‌س له كرێكارانی ناڕازیی له لایه‌ن به‌رپرسانی شاره‌دارییه‌وه له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون.