ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی واگن پارس له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان له به‌رامبه‌ر نوسینگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌م شیركه‌ته كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكارانی سه‌نایعی ڕه‌یلی واگن پارس كه شیركه‌تی “مه‌پنا” سه‌هامداری ئه‌م شیركه‌ته‌یه، تا ئێستا هێچ قسه‌وباسێك سه‌باره‌ت به شێوه‌ی كاروباری ماڵی و به‌ڕێوه‌به‌ری و هه‌روه‌ها شێوه‌ی په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی كرێكارانی جێبه‌جێ نه‌كردووه. كرێكاران ڕایانگه‌یاندووه،زیاتر له مانگێكه، سه‌رجه‌م كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته به هۆی ناڕوونی له سه‌هامی كارخانه‌كه هه‌روه‌ها بیلاته‌كلیف ماوه‌ته‌وه.