کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی په‌یمانیی مه‌عده‌نی چادرمه‌لوو

تجمع اعتراضی کارگران پیمانی معدن

تجمع اعتراضی کارگران پیمانی معدن

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٥ی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی په‌یمانیی مه‌عده‌نی چادرمه‌لووی یه‌زد، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كازه‌ سه‌خت و زیانباره‌كان، له‌م مه‌عده‌نه‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

ناڕازییان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا وێڕای جه‌خت كردنه‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستی به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ ڕایانگه‌یاند كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ به‌نیازن ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌ربێت، به‌ڵام ته‌رحێك كه‌ په‌یمانكار هێناویه‌ته‌ ناو مه‌عده‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ جیاوازی زۆری هه‌یه‌ و ئاستی په‌رداخت كردنی مه‌زایاكان تێیدا زۆر كه‌متره‌ و هه‌ر بۆیه‌ ئه‌م ته‌رحه‌مان قه‌بووڵ نه‌كردووه‌. شایانی باسه‌، نزیكه‌ی ٣٠٠ كرێكار له‌ مه‌عده‌نی چادرمه‌لوو كار ده‌كه‌ن كه‌ چاوه‌ڕێی به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره‌ سه‌خت و زیانباره‌كان و هه‌روه‌ها چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیانن.