ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی دێهكهدهی فه‌رهه‌نگی ته‌فریحی زایه‌نده‌ڕوود بۆ ٢٠مین ڕۆژی به‌رده‌وام، له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌گۆڕانی بارودۆخی كاریان له به‌رامبه‌ر ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌م ناوه‌نده گه‌شتیارییه له شارستانی چادگان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان له‌ئاست نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی كاریان ناڕازیین و خوازیاری به‌ستنی قه‌راردادی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زایهندهڕوودن. شایانی باسه، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هه‌ندێ له خه‌ڵكی شارستانی چادگانیش به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی كردن له كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده گه‌شتیارییه، په‌یوه‌ست ببوون به‌م كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه.