شنبه – ۸ تیر – ۱۳۹۸ , 29 – 06 – 2019
ڕۆژی شه‌ممه ٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی ره‌یلی سهنعهتكارانی زاهێدان له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته له مانگی خاكه‌لێوه‌وه هه‌تا ئێستا حه‌قده‌ستییان پێنه‌دراوه و ڕایانگه‌یاندووه كه نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان و كار كردن له ٥٠ پله‌ی گه‌رمادا و كه‌مبوونی ئاو، بارودۆخی ژیانی ئه‌م كرێكارانه‌ی سه‌خت كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه كه سه‌ره‌ڕای نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان، نیگه‌رانی داهاتووی كارهكهیانن. شایانی باسه، شیركه‌تی ره‌یلی سهنعهتكاران به‌نیازه ٤٥٠ كرێكاری خۆی له‌سه‌ر كار ده‌ربكات.