ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی كارخانه‌ی “ئاڵمینیۆمی ئه‌لمه‌هدی” له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی بڕی چه‌ندین مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له به‌رامبه‌ر ئه‌م كارخانه‌یه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، ١٠ مانگ دوای سپێردرانی كارخانه‌ی “ئاڵمینیۆمی ئه‌لمه‌هدی” به شیركه‌تی “مه‌بنا، به‌شێك له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان هه‌روا په‌رداخت نه‌كراوه. كرێكارانی ناڕازیی ده‌شڵێن: له‌كاتی سپێردارانی كارخانه به كه‌رتی تایبه‌ت كێشه‌وگرفته‌كانیان ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ زیاتر بووه و له ٦ مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێنه‌دراوه.