به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی پڕۆژه‌ی گهورهرێی “سه‌قز ــ بۆكان”، له ناڕه‌زایه‌تیی به دواخرانی بڕی شه‌ش مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی ڕه‌زبه‌ر له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان، بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێر ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان بوون. شایانی باسه، ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌ژێر چاودێری شیركه‌تی “ئاو و خاكی” پارس دایه و له ساڵی ٩٦وه ده‌ستی پێكراوه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و شته‌ی كه به‌رپرسان ناوی ده‌نێن “دابین نه‌كردنی ئێعتبار”، په‌یمانكاری ئه‌م پڕۆژه‌یه خۆ له په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی كرێكاران ده‌بوێرێت.