ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پارێزه‌ری دارستانی مازه‌نده‌ران، باسیان له په‌رداخت نه‌كردنی بڕی ١٤ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان كرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی به چوون بۆ تاران و كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر سازمانی “جه‌نگه‌ڵ و مه‌راتع”، له ئاست په‌رداخت نه‌كردنی بڕی ١٤ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها بارودۆخی كاری ژماره‌یه‌ك له هاوكاره‌كانیان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. به‌وته‌ی ناڕازییان، ١٤ مانگ حه‌قده‌ستی كرێكاران په‌رداخت نه‌كراوه و له ساڵی ٩٦وه مافی به‌هره‌به‌رداریان دواكه‌وتووه.