پنجشنبه – ۶ تیر – ۱۳۹۸ , 27 – 06 – 2019
كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داریی باقرشار له شارستانی “ڕه‌ی”، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تیی به ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وێڕای خواستی بردنه‌سه‌رێی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان، هه‌روه‌ها به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای شوڕای شار، له‌ئاست جه‌ریمه‌كردنی نه‌ختی به‌رده‌وامیان له لایه‌ن په‌یمانكار ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. به‌وته‌ی ناڕازییان، سه‌رۆكی شوڕای شاری باقرشار له‌جیاتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كرێكاران، وێڕای هه‌ڕه‌شه‌كردن پێیانی ڕاگه‌یاندووه كه له ئه‌گه‌ری درێژه‌ی دان به كۆبوونه‌وه‌كه‌یان به پێی په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌رده‌كرێن.