كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كۆنتۆڕسازیی قه‌زوێن ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌رمانان، له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی كۆنتۆرسازیی قه‌زوێن له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی ئه‌مشاره كۆبوونه‌ته‌وه. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، له ساڵی ٩٥وه هه‌تا ئێستا نزیكه‌ی ٢٥ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان هه‌یه كه په‌رداخت نه‌كراوه و ئه‌مه‌ش كێشه‌ی جدی بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان پێك هێناوه. شایانی باسه، ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕایانگه‌یاندووه كه خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به بارودۆخییان و هه‌روه‌ها هێنانه‌ده‌رێ ئه‌م شیركه‌ته له كه‌رتی تایبه‌ت بوون.