ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣١ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی رێگه‌ی ئاسنی كه‌ره‌ج له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكاران به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر وێستگه‌ی ڕێگه‌ی ئاسنی كه‌ره‌ج و له رێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد، خوازیاری په‌رداخت كردن حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون. ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه، به پێی كه‌مته‌رخه‌می كاربه‌ده‌ستان به خواسته‌كانیان، به نیازن كه له ڕۆژانی داهاتوودا درێژه به كۆبوونه‌وه بده‌ن.