ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شیركه‌تی بیناسازیی “ئیرداك” ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی مانگی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌ركرانیان، له به‌رامبه‌ر بینای فه‌رمانداریی ڕژیم كۆبوونه‌وه.
له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، فه‌رمانداری ته‌ورێز له‌ناو ناڕازییاندا ئاماده‌بوو و به‌ڵێنی دا كه له ماوه‌ی ڕۆژانی داهاتوودا له ڕێگه‌ی ئیداری گشتیی كاری ئۆستان، په‌یگیری حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان بێت. شایانی باسه، به‌دوای سپێردرانی شیركه‌تی بیناسازیی ئیرداك له زستانی ساڵی ٩٧، زیاتر له ٧٠ كرێكار له‌م شیركه‌ته له‌سه‌ر كار ده‌ركراون. كرێكارانی ده‌ركراو به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كار، له ڕێكه‌وتی ١٧ی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ته‌ورێز ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه. ناڕازییان ده‌ڵێن: سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٥ مانگ به‌سه‌ر ده‌ركرانیان و هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕای ده‌ركردنی حوكمی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار، به‌ڵام هه‌روا له بیلاته‌كلیفیدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.