به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داریی ئه‌ردێستان له ئۆستانی ئیسفه‌هان، له ناڕه‌زایه‌تیی به دواخرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه كه له لایه‌ن به‌رپرسانی شاره‌دارییه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه كه ئه‌گه‌ر درێژه‌ی به ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌یان بده‌ن له‌سه‌ر كار ده‌رده‌كرێن. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه ئه‌م كرێكارانه به‌هۆی په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ كێشه‌وگرفتێكی زۆر به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه و ده‌شڵێن، هه‌تا ئێستا به‌ڵێنه‌كانی شاره‌داریی سه‌باره‌ت به په‌رداخت كردنی موتاڵباته‌كانیان به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتووه. شایانی باسه، ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا خوازیاری په‌رداختی سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون.