ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی مانگی گه‌لاوێژ، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شاره‌داریی ڕه‌شت له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر شاره‌داریی ڕه‌شت، خوازیاری پێدرانی چه‌ندین مانگ له حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان بوون. شایانی باسه له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م كۆبوونه‌یه، سه‌رۆكی شورای ئیسلامیی ڕژیم له ڕه‌شت له‌وێ حازر بووه و به‌ڵێنیی جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیانی به كرێكاران داوه. له‌م پێوه‌نده‌دا كرێكاران ڕایانگه‌یاندووه كه هیچ متمانهیهكییان به به‌ڵێنیی به‌رپرسانی ڕژیم نییه و هه‌تا گه‌یشتن به سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان درێژه به ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ده‌ده‌ن.