ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی مانگی گه‌لاوێژ، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی وزه‌خانه‌ی به‌رقی “شوباد”ی كه‌هنووج له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی كاری، له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی شارستانی كه‌هنووج كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی كه له به‌شی ئینتزامات و حه‌راسه‌تی ئه‌م وزه‌خانه‌یه كار ده‌كه‌ن له‌مباره‌وه ده‌ڵێن: ماوه‌یه‌كه له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون و له‌جیاتی كه‌سانێك كه ده‌چنه‌وه بۆ مه‌ره‌خه‌سی به شێوه‌ی ڕۆژمۆزد كار ده‌كه‌ن. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه هه‌ركامیان چندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان هه‌یه كه په‌رداخت نه‌كراوه. ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وێڕای به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین ده‌ست نووسراوه، خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار و په‌رداختی سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون.