به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كۆنتۆرسازیی قه‌زوێن له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی ئه‌مشاره كۆبوونه‌وه.
ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی مانگی گه‌لاوێژ، زیاتر له ٥٠ كه‌س له كرێكارانی ناڕازیی به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی قه‌زوێن، خوازیاری دانی حقووقه دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها دابین كردنی ئه‌منییه‌تی شوغڵیان بوون. پێویسته ئاماژه بكرێت كه شیركه‌تی كۆنتۆرسازیی قه‌زوێن یه‌كێك له گه‌وره‌ترین شیركه‌ته‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ئامرازی پێداویستی وه‌زاره‌تی وزه‌یه، به‌ڵام له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به بیانووی “كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌رهه‌م”، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئه‌م ناوه‌نده نزیكه‌ی ٣٠٠ كرێكاری ئه‌م شیركه‌ته‌ی له كۆی ٥٠٠ كرێكار له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه.