كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی پێترۆشیمیی “رێجال” به‌یانیی ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز له ڕێگه‌ی كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی شارستانی ماهشه‌ر خوازیاری جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان بوون.
كرێكارانی شیركه‌تی پێترۆشیمیی رێجال به وتنه‌وه‌ی درووشمی ناڕه‌زایه‌تی و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكاری ناڕه‌زایه‌تی خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندیی پیشه‌كان، پێدانی مه‌زایا و بیمه‌كانیان بوون. هه‌روه‌ها ڕاشیانگه‌یاندووه كه له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی كه‌مته‌رخه‌میی به‌رپرساندا له ماوه‌ی ڕۆژانی داهاتوودا ده‌ست ده‌ده‌نه مانگرتن.
